7.5BG, 6, 16
هه‌زار شوێنه‌واری برین
له گه‌ڵ ئه‌ودا یه‌کتریمان لێ تیک بچێ.
له خوێنمدا دێن و ده‌چن
برینی سەخت
برینی قوڵ
برینی دڵ
برینی گوڵ
هی زۆری تر
وه‌لێ هیچیان وه‌ک ئه‌وه‌ی تۆ کارا نیه
وه‌ک ئه‌وه‌ی تۆ به سیمامه‌وه دیار نیه
وه‌ک ئه‌وه‌ی تۆ له گه‌روما نایه‌ته کوڵ
برین هه‌یه ساڕ‌ێژ ده‌بێ
برین هه‌یه به چوونی کات
کۆن ده‌بێت و له به‌ین ده‌چێ
برینی تۆ شتێکی پێچه‌وانه‌یه
له گه‌ڵ قژما سپی ده‌بێ
له گه‌ڵ ڕۆژانی ته‌مانما گه‌وره ده‌بێ
نه کۆن ده‌بێ، نه لاده‌چێ
له گه‌ڵ ئه‌ودا
وه‌ک دوانه‌مان لێ هاتووه
به‌بێ یه‌کتری هه‌ڵ ناکه‌ین
له ئه‌و ده‌چم
له من ده‌چێ
زۆر ده‌ترسم وه‌های لێ بێ
Color Attribution:
- sirwanlatif (License: CC0)